زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکاران خەرج دەکرێت".
لە ئاگادارییەکدا، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند" دوای بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆری پ.ی.د. کامەران یونس محمد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بڕیاردرا بە خەرجکردن و دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی قوتابییان".
لە ئاگادارییەکە ئەوەش هاتووە" ڕۆژی سێشەممە دەتوانن سەردانی یەکەی ژمێریاری کۆلێژەکانتان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی پێنج".