هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکان لە تۆڵەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورکیا لە زاخۆ چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورکیا کوژراون و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە".
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی گەریلا بەناوی (برایەتی گەلان) و بۆ تۆڵەی ئەو نۆ کەسە بێتاوانەی لە زاخۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژران، زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاکییەکانی تیمەکانی گەڕۆکاماندا، لانیکەم چوار سەربازی تورکیا کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە گەریلاکان لە چالاکییەکانیاندا دوو سەنگەر، درۆنێک و کامێرایەکی چاودێریی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیش وەشێندراوە.