سبەینێ بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ئینتەرنێت دەوەستێت


بەهۆی ئەوەی دوو رۆژی تاقیكردنەوەی نیشتمانی 12ی ئامادەییەكان ماون، سبەینێ دووشەممەش بۆ ماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت دەوەستن.

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم، ئەو رۆژانەی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەییان تێدایە لە كاتژمێر 6.30 ی خولەكی بەیانی تا كاتژمێر 10.30خولەكی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت دەوەستن، بۆیە سبەینێ دووشەممە و رۆژی پێنجشەممەش بۆ ماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت دەوەستن.



PM:11:24:24/07/2022