مووچەی مانگی ٦ ی ئەو وەزارەتانەی وەریان نەگرتووە لە داهات بۆ مووچەی مانگی ٧ دەدرێت


بەبڕیاری ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی موچەی مانگی شەشی ئەو وەزارەتانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی وەریان نەگرتووە لە پارەی داهاتی مانگی حەوت موچە دەدرێت.
ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن کە وەزیری دارایی لەسەر لیستی ئەو کەناڵەیە لەسەرچاوەیەکەوە لەو وەزارەتەوە بڵاویکردۆتەوە" بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی نەبن بە قوربانی نەمانی پارە لە بانکەکاندا، وەزیری دارایی بڕیاریداوە لە پارەی داهاتی نەوتی مانگی حەوت موچەی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ و وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی تائێستا موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، لە داهاتی مانگی حەوتی نەوت موچەیان پێبدرێت".

هەروەها هاتووە" هەرچەندە ئەو رێگە چارەیە کێشە بۆ موچەی مانگی حەوتیش دروست دەکات لە کۆتایدا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد پرسی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە زیندو ببێتەوە و بەغداد مانگانە پارەکە بنێرێت".



AM:12:32:25/07/2022