وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

 ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی نەوتی ئاشکردکرد و بەپێی وەزارەتەکە، داهاتی مانگی رابردووی نەوت ١١ ملیار دۆلار بووە.


بەگوێرەی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوت بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو ١١ ملیار دۆلار و ٣٥٤ ملیۆن و ٥٤٤ هەزار دۆلار بووە، وەزارەتەکە دەڵێت "بەپێی ئامارەکانی کۆتایی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، هەناردەکردنی نەوتی خاو ١٠١ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٢٣٦ بەرمیل بووە".

لەگەڵ ئەوەشدا، کۆی هەناردەکراو لە نەوتی خاوی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ٩٧ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٥٨٩ بەرمیل بووە و نەوتی هەناردەی کەرکوکیش دوو ملیۆن و ٩١٠ هەزار و ٨٨٧ بەرمیل بووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەم دوواییانە وەزارەتی نەوتی عێرق،  داهاتی نەوتی عێراقی رووی لە زیادبوون کردووە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش کاریگەریی زیاتری هەبووە لەسەر ئەو بەرزبوونەوەیە.



PM:12:27:25/07/2022