ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٢ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە له‌سه‌ر رێگای نێوان (كه‌ركوك - به‌غداد)، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و پاسێك، له‌سه‌ر رێگای (كه‌ركوك - به‌غداد) له نزیك قه‌زای خاڵس روویداوه، دوو گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی وەرگرتنی چارەسەر گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی خاڵس و باری ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.