فالح فەیاز: رووداوەكەی ناوچەی سەوز مایەی قبوڵكردن نییە


فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت "خۆپیشاندانی ئەمشەوی ناوچەی سەوزی  و هێرشكردنە سەر پەرلەمان قبوڵكراو نییە".

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "خۆپیشاندان مافێكی ڕەوایە، بەڵام ئەوەی لە ناوچەی سەوز ڕویدا، سەرپێچیەكی قبوڵنەكراو بوو ئەویش كە هێرشكرایە سەر پەرلەمان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "حەشدی شەعبی داوای گفتوگۆی سیاسی لە نێوان لایەنەكان دەكەن، ئێمە لایەندارین بەرامبەر سەقامگیری و سەروەریی عێراق، بەهیچ جۆرێك نابینە بەشێك لە ململانێی هێزە سیاسییەكان، حەشدی شەعبی بۆچونی خۆی هەیە لەسەر پرسە گەورەكان، بەتایبەتی رەتكردنەوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل".

ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانیان كرد و چوونە ناوچەی سەوز و بۆ ماوەیەكیش چوونە پەرلەمانی عێراق.



PM:11:07:27/07/2022