توركیا: سەركردەیەكی پەكەكەمان كوشت


دەزگای هەواڵگری توركیا رایدەگەیەنێت "خەدیجە هەزەر، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە لەلایەن تیمێكی هەواڵگرییەوە لە سلێمانی كوژراوە و تیمەكەش گەڕاونەتەوە توركیا".  

ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە "خەدیجە هەزەر لە ساڵی 1991 پەیوەندی بە پەكەكەوە كردووە و شوێنەكەی لەلایەن میتەوە دیاریكرابوو، لەئۆپەراسیۆنێكدا لە سلێمانی لەچالاكی خرا".  

ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو تیمەی كە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەیان كردبوو، بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە توركیا".  

تائێستا پەكەكە هیچ راگەیەنراوێكی سەبارەت راستی و ناڕاستی بەو هەواڵەی ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاونەكردۆتەوە.



AM:11:24:28/07/2022