لە رووداویكی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای سۆران لەنێوان پاسێكی قوتابیان و پاسێكی پێشمەرگە ٢٨ كەس برینداربوون، چەند كەسێكیان دۆخیان خراپە.
رووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پردی نێوان سۆران و خەلیفان لەنێوان پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران و پاسێكی وەزارەتی پێشمەرگە روویداوە و بەهۆیەوە 28 كەس برینداربوون.
دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.