سه‌رچاوه‌یه‌ک به سپی میدیای راگه‌یاند " مالکی راناسپێردرێت بۆ پێکێهێنانی حکومه‌ت، هاوکات ئه‌زموونی بۆتینی سه‌رۆکی راوسیاش دووباره نابێته‌وه، سه‌رۆک وه‌زرانێکی لاواز‌و جێگری سه‌رۆکیكی به‌هێز".
سه‌رچاوه‌یکی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند تا 12 ی شه‌و ده‌بێت هاوپه‌یمانی شیعه خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه له ده‌ستنیشانکردنی که‌سێک بۆ سه‌رک وه‌زیران، ئه‌مه‌ریکییه‌کان مالکیان ناوێت و هه‌موو کۆمه‌کێکی خۆیان بۆ به‌غدا به‌ستووه به لابردنی مالکییه‌وهو ئه‌و یه‌کلایی بۆته‌وه که‌نابێت به‌سه‌رۆک وه‌زیران.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئه‌زموونی بۆتینی سه‌رۆکی روسیا دووباره‌بێته‌وه، که سبه‌ی مالکی ببێت به جێگری سه‌رۆکی عێراق و که‌سێکی شیعه‌ی لاواز له‌پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دابنرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ی داده‌نرێت له‌لایه‌ن کورد‌و سونه‌وه په‌سه‌ندبێت،" نه‌ل لاوازبیت له‌به‌رده‌م مالکیداو هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌بێت".