پەروەردە ئاگادارییەكی گرنگی بۆ دەرچوانی ١٢ بڵاوكردەوە


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكاتەوە بۆ پەڵپگرتن (اعتراچ) لە نمرەكانیان، دەتوانن لە ماوەی پێنج رۆژدا پەڵپ بگرن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "قوتابیان و خوێندكاران بۆ پەڵپ (اعتراچ) لە ڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی ۳۰ی۷ی۲۰۲۲ دەست پێدەكات و كۆتا وادەش ۳ی۸ی۲۰۲۲ دەبێت تا تەواوبوونی كاتی دەوامی فەرمی".

هەروەها دەڵێت "سەرجەم قوتابخانەكان و خوێندنگاكان ئاگادار دەكەینەوە كە لەماوەی دیاریكراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەكان و خوێندنگاكەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ".

پەروەردە ئاماژەی بەوەكردوە "بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی ، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی / خوێندكارێك سودمەندبێت لە نمرەی كێرڤ، بۆی هەیە لە كاتی پەڵپگرتندا (اعتراچ) داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات".

شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی راگەیاند.



AM:11:02:29/07/2022