زاخۆ.. گەنجێکی تەمەن (٢٦) ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا

ئەمڕۆ هەینی لە سنورى ناوچەى تاوکێ سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا. 

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٢ لە ئاوێکی نزیک ناوچەی تاوکێی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا". 


ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییەکە ناوی (ع. ح، ب)ە و تەمەنی (٢٦) ساڵانە، لە ئێستاشدا تەرمی گەنجەکە لە ئاوەکە دەرهێندراوەتەوە و بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە. 


PM:03:45:29/07/2022