ڤیدیۆ.. لە بەسرە باران دەبارێت
شەپۆلەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژێکە ولآتانی کەنداو و ئێرانی گرتۆتە بەرەو عێراق هەڵدەکشێت و ئەمڕۆ گەیشتە شاری بەسرە.

چەند رۆژێکە لافاوێکی زۆر بەهۆی باراینی بە لێزمەی وڵاتانی کەنداوی گرتۆتەوەو پسپۆرانی کەشناسی پێشبینی دەکات زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوەو هەڵدەکشێت بۆ شارەکانی هەرێمیش.

هەر ئەمڕۆ ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە" سبەینێ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی ھاتنە سەرەوەی زیاتری شێ لە باشووری ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران و کوردستانی رۆژھەڵات ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران دەبێت".

کەشناسی ئێرانیش بڵاویکردەوە کە شەپۆلی بارانبارین جگە لەژمارەیەکی بەرچاو شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە ئەو بارانە ناوچەکانی رۆژهەلآتی کوردستنایش دەگرێتەوەو لەوانە شاری سننە.

لە تێلیگرامی سپی جۆین بکە و ڤیدیۆی باران بارینی بەسرە ببینە..
 
 سادق عەتیە کەشناسی دیاری عیراقیش ئەمرۆ بڵاویکردەوە" لەمڕۆوە تا ئێوارەی سبەینێ پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی عیراق بگرێتەوە بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران". 



 

PM:08:11:29/07/2022