لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ٧ کەس برینداربوون

لە خۆپیشاندانەکەی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ویستیان بچنە نێو ناوچەی سەوز بارگرژی دروستبوو، لە ئەنجامدا ٧ کەس بریندار بوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، مستەفا کازمی لە راگەیاندنێکدا داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بارگرژیەکە بەرەو هەڵکشاندنی زیاتر نەبەنم هاوکات داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن.

بریندارەکان لە رێگای غازی فرمێسک رێژ و تەنەگەنەفەسی و پارچەی ئەو بەربەستە کۆنکرێتیانەوەیە کە خۆپیشاندەران خستویانە و هەوڵیان داوەو بچنە ناوچەی سەوزەوە.

لە دوێنێوە خۆپیشاندانی رەوتی سەدر لە بەغدا بە فراوانی دەستیپێکردووەو شەوی رابردوو دەیان بارەگای رەوتی حیکمە و دەعوا داخران، ئەمرۆش خۆپیشاندەران لە هەوڵدان بچنە ناوچەی سەوزەوەو هێزە ئەمنییەکانیش بە غازی فرمێسک رێژ رێگریان لێکردوون، پێشبینیش دەکرێت بارگرژی بەردەوام بێت و ژمارەی بریندارەکان بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات.
 

AM:11:53:30/07/2022