سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 4 به‌کاتی عێراق له‌سه‌ر بارودۆخێ کوردستان وتارێکی خوێنده‌وه‌و وتی""هەوڵی تەواو دەدەین هاوپەیمانانمان بپارێزین لەهەر شوێنێكی دونیابێت و بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر جیهان بەجێدێنین و هێرشی ئاسمانی ده‌که‌ینه سه‌ر چه‌کداران که له‌هه‌ولێر نزیکببنه‌وه".
ئۆباما له‌و وتاره‌یدا سه‌باره‌ت به ئاواره ئێزیدیه‌کان وتی ""هەوڵدەدەین یارمەتی مرۆیی بگەیێنیە ئەو کەسانی لە شاخ گیریانخواردووە."، هاوکات دۆخی ئاواره‌کانی چیای شه‌نگالی به نامرۆڤانه و وه‌حشیانه ناوبرد و وتی" ناتوانین چاوپۆشی له‌م دۆخه بکه‌ین که مناڵانی کورد له برسا ده‌مرن".
له‌سه‌ر بارودۆخی عێراقیش ئۆباما وتی "یارمەتی حكومەتی نوێی عێراق و هێزە كوردییەكان دەده‌ین بۆ ئەوەی بەهێزتربن لە بەرامبەر چەكدارانی داعش".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت عێراقییه‌کان دەست بە هێرش بكەین بۆ سەر مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش وتی "ئەگەر ئه‌و چه‌کدارانه ببنە هەڕەشە لەسەر كەسەكانی ئێمە لە عێراق ( ژماره‌یه‌ک پسپۆری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له هه‌ولێرن) و ئەگەر پێویست بكات فەرمانی هێرشی ئاسمانی دەردەكەین".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکاش تشاک هیگل وتی" ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی مرۆی ناردووه بۆ شاخی شنگال و ئاماده‌ین بۆ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی سه‌ربازی ".