ئەمڕۆ یەک شەممە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،
هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى ناوچەى سەوزى بەغدا دەربڕى و رایگەیاند، بە
"نیگەرانییە"ەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق دەکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند
"رێزگرتن لە ئازادی رادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە یەکێکە لەو مافە سەرەتاییانەی
کە پێویستە لە هەموو کاتێکدا رێزیان لێبگیرێت".
داواشى لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە
بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی زیاتر و دەستەبەرکردنی
پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ناوبراو داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەسەر
ناکۆکیەکانیاندا زاڵ بن و حکومەتێکی نیشتمانی کاریگەر پێکبهێنن - لەڕێگەی گفتوگۆی
ئاشتیانە و گشتگیرەوە - کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییە درێژخایەنەکانی چاکسازی
هەبێت، بەبێ دواکەوتنی زیاتر.