ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هۆکاری گرێنەدانی هاوپەیمانی لەگەڵ تەیاری سەدری ئاشکرا دەکات و، دەڵێت" یەکێتی بڕوای بە مافیا و بەڵتەجە نییە".
دڵشاد لەتیف ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە تویتێکدا نوسیویەتی " وەفدی دانوستانکاری سەدری بە سەرۆکایەتی حەسەن عەزاری زیاتر لە حەوت جار سەردانیان کردن بۆ هاوپەیمانی، بەڵام ئێمە ئەوەمان ڕەتکردەوە، ئەویش هەمیشە پرسیاری هۆکارەکەی لێکردین و ئێمەش وەڵاممان دەدانەوە، دیدگای ئێمە جیاوازە".
هەروەها دەشڵێت " ئهوهی ئهمڕۆ ڕوو دهدات بهڵگهیه لهوەی ئێمە راست بووین، ناتوانین لهگهڵ سهدر بین چونكه بڕوامان به شێوازی مافیای و بەڵتەجە و تیرۆری دامهزراوهكانی دهوڵهت نییه".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک ناوەندی سەدریش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهۆی نزیکی یەکێتی یەوە لەئێران، سەدر هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی سازناکات.