سبەینێ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند" بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە ١ی ٨ی ٢٠٢٢، مووچەی مانگی (حەوت)ی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت". 
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت ئەو پێشمەرگانە دەگرێتەوە كە بودجەیان لەسەر ئەمریكییەكانە، ئەوەی سبەینێ‌ لیستی تەواو ببێت و چەكیان پێ بدرێت، مووچەكانیان وەردەگرن.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وادە و خشتەیەکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە و پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆران دواكەوتووە، لە كاتێكدا پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت.


PM:01:35:31/07/2022