گەریلاکانی پەکەکە پاش گواستنەوەی ئاوارەکانی باکور لەمەخمور گەرانەوە بۆ ئەو بەرەیەو ئێستا هاوشانی پێشمەرگە شەڕی داعش دەکەن.
فراتنیوز ANF باڵاویکردەوە که گه‌ریلاکانی HPG و YJA STAR و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شیان دامه‌زراندوه و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌وه له دژی چه‌ته‌کانی داعش ده‌ستیێکردوه .
فراتنیوز بڵاویکردەوە کە سەرکردایەتی هێزەکانی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاندبوو که هێرشی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ئیدی هه‌ڕه‌شه له ته‌واوی کوردستان ده‌کات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردبوو که ئه‌وان تا دواسات ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ده‌پارێزن.
هەروەها فه‌رمانداری گشتی بریارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاندبوو که HPG هێزی فیدایی گه‌له و هه‌تا دواسات باشووری کوردستان ده‌پارێزێت. فه‌رمانداری بڕیارگه‌ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل ته‌ئکیدی کرده‌وه که هێزه‌کانیان له‌شه‌نگال و مه‌خمور و حه‌مه‌دانییه باشووری کوردستان له‌دژی هێرشی داعش ده‌پارێزن.