وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی له‌بارەی مووچه‌ی (١٤) هه‌زار كه‌س ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت" لیستی ناوی (١٤) هه‌زار خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت ئاماده‌كراون، به‌ڵام پشكنینی پزیشكی و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت". 

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" (١٤) هەزار ناوی نوێ لە لیستی خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون و دوای دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان ناوەکانیان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگای ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسازیدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە". 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:   

وەزارەتمان لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی کەخودی جەنابی وەزیر سەرپەرشتی قۆناغەکانی چاکسازی دەکات بەردەوامە لەباشکردنی ژیانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەوڕێگە شایستەی کەبۆیان دابین دەکرێت.  

لەبارەی ئەو ١٤ هەزار ناوەی خاوەن پێداویستی تایبەتن کە وەک لیستێکی نوێ تۆمارمانکردون بە دوو قۆناغی گرنگدا ماوە تێپەڕببن   

یەکەم / پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدەین بۆئەوەی ڕێژەی کەمئەندامیەکەی دیاری بکرێت.   

دووەم / ئەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگای ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسزایدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە  

ووتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی   

٢٠٢٢/٧/٣١  


PM:05:50:31/07/2022