بەشێکی تری تۆماری دەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوكرایه‌وه، مالیكی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك قسه ده‌كات، داوایان لێده‌كات ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ جه‌نگی نێوان شیعه و سونه.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له تۆماره دەنگییه‌كه‌دا ئاماژە بەوە دەکات" ژمارەی چەکدارەکانتان چەندە؟ ئێوە پێویستتان بە پارەیە بۆ دابینکردنی بودجەی شوێنكه‌وتووه‌كانتان و کاری سەربازیی، ئێمە پێکەوە ئەم کارە دەکەین یان پێکەوە سەردەکەوین یان پێکەوە شەهید دەبین".
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی تۆمارە دەنگییەکە مالیکی هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی شیعه هادی عامری و فالح فه‌یاز و دەڵێت" ئەبو زەینەبی لامی ئێستا حەشدی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام بیرکردنەوەی ئەبو لامی هی ئەوە نییە حەشد بەڕێوەببات، تەنانەت فالح فەییاز و هادی عامریش هی ئەوە نین حەشد بەڕێوەببەن".