فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی: حیزب وەكو بارەگایەكی خۆی لە دادگا دەڕوانێت

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان گەیشتووەتە ئەوەی حیزب وەكو بارەگایەكی خۆی لە دادگا بڕوانێت و بە فیلتەری خۆیدا دادوەر دابنێت". 

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە لە بیناى رێکخراوى پەیمانگەى کوردى بۆ هەڵبژاردنەکان ئەنجامیدا، بەیاننامەیەكی ئاراستەى رای گشتى و  سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، باڵیۆز و کونسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان و رێکخراوە بیانی و نێودەوڵەتییەکان کرد، تێیدا ئەوەیان خستۆتەڕوو" دەستوەردان لە كاروباری دادگا و دەسەڵاتی دادوەری تەنیا بە حیزبەوە نەوەستاوە، بگرە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانانیشەوەیە".

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان دەستوەردانی ڕوون و ئاشكرا هەبووە لە كاتی پڕكردنەوەی پۆستە دادوەرییەكاندا، تەنانەت لە ساتی پێكهێنانی حكومەتدا بە ئاشكرا باسی بەپشككردنی پۆستی ئەنجوومەنی دادوەری كراوە. 

وتیشی" ئەگەر پرۆسەكە بە ئاسایی و یاسایی بەڕێوە نەچێت، جارێكی دیكە حیزب دەستوەردان دەكات لەو گۆڕانكارییە هەستیارانەدا كە دواجار كاریگەری نەرێنی دەبێت بەسەر كۆی مافی هاووڵاتیانەوە".

دەقی بەیاننامەی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی:


PM:07:16:31/07/2022