(لیژنەی هەماهەنگی)یش دەست بە خۆپیشاندان دەكات



لیژنەیەكی سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە خەڵك دەكات خۆپێشاندان بكەن و دەڵێت، سبەینێ كاتژمێر 5ی ئێوارە لە ناوچەی سەوز ئامادەبن.
 
لیژنەی رێكخستنی پاڵپشتی و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت كە سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگییە لە راگەیەنراوێكدا داوای لە جەماوەرەكەی كردووە سبەینێ دووشەممە 1ی ئابی 2022، خۆپێشاندانێكی ئاشتییانە بكەن بە ئامانجی رێگری لە "سووكایەتیكردن" بە دامەزراوەكانی دەوڵەت.

ئەو ئاگادارییكردنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە لایەنگرانی موقتەدا سەدریش لە ناوچەی سەوز دەستیان بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووە.



PM:10:01:31/07/2022