دژی یارمەتیدانی داعش لەلایەن ئۆردگانەوە لە ئیستەنبووڵ خۆپیشاندان سازکرا

پارتە چەپەکان و کوردەکان لەدژی ئەو یارمەتی و کارئاسانییەی تەیب ئۆردگان بۆ داعشی کردووە، خۆپیشاندانێکیان لە ئیستەبووڵ سازکرد.
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە رۆژی ٧ ی ئاب گەرەکی (قادی کۆی) لە ئیستەنبووڵ خۆپیشاندانێکی گەورەی بەخۆوە دی دژی ئەو کۆمەکانەی حکومەتی ئۆردوگان پێشکەشی چەکدارانی داعشی کردووە.
خۆپیشێ‌ندەران وەک کەناڵە تورکەکانیش بڵاویان کردەوە دروشمی " هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان عەقڵیەتی داعش و عەقڵەیەتی ئۆردگاندا" یا دووپات دەکردەوە.
هەروەها خۆپیشاندەران ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئەوان حیزبی دەسەڵاتداری تورکیا لەرێگای شەقامەوە دادگایی دەکەن.
ئامانجی خۆپیشاندانەکە مەحکومکردنی پاکتاوکردنی ئێزیدیەکان بوو لە شەنگال.       



AM:11:52:08/08/2014