بەوێنە...دوكەڵ دەكاتە كارێكی هونەری

كچە هونەرمەندێكی فەلەستینی وێنەی دوكەڵی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەكات  كاری هونەری.
بوشرا شەنان كە كچە هونەرمەندێكی فەلەستینییە، لەڕیچگای چەند تەكنیكێكی جیاوازەوە، ئەو دوكەڵەی لە بینا و ماڵەكانی غەزە بەهۆی بۆردومانەوە بەرزدەبێتەوە دەكاتە چەندین وێنەی هونەری كە گوزارشت لە نەهامەتی فەلەستینییەكان دەكات.
ئەو كچە كە دەروچوی بەشی وێنە كێشانە ئاماژە بەوە دەكات كە خودی خۆی خاوەنی بیرۆكەكە نییە، بەڵام پەرەی پێداوە بەشێوەیەكی جیاوازو پێشكەوتوتر وێنەكانی كێشاوە.
بوشرا شەنان دەیەوێت لەڕێگەی وێنەكانییەوە جیهان لە نەهامەتی فەلەستینیەكان ئاگاداربكاتەوە یامەتی مرۆیش بۆ لێقەوماوانی ڕوداوەكانی ئەم دواییە كۆبكاتەوە.



PM:12:37:08/08/2014