وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی ئەرکدا (وەزیفە) بڕوانامە بەدەستدەهێنن کە دەبێتە هۆی پلەبەرزکردنەوە، ئەوا بۆیان هەژمار ناکرێت".  

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٢ دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە" ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەستدەهێنن، کە دەبێتە هۆی پلەی بەرزکردنەوە ئەوا بۆیان هەموار ناکرێت، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢١) ساڵی ٢٠٠٨، کە پاڵپشتە بە یاسایی ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠٠٨)". 

دەقی نوسراوەکەی دارایی هەرێم بەمشێوەیەیە: 


PM:01:56:02/08/2022