بەپەلە.."ئەمەریکا کۆمەکی سەربازی پێشمەرگە دەکات"

ئەمەریکا لە رێگای فرۆکەوە بۆردومانی بنکەکانی داعش دەکات‌، هاوکات ئامادەیە چەک و تەقەمەنی بدات بە پێشمەرگە، بەڵام بەهیچ جۆریک هێز نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ شەڕ.
بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت کەدەست سپی میدیا کەوتووە ئەمرۆ ٨ ی ئاب وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەمەریکی لە هەولێر کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە.
ئەو زانیاریانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وەفدە ئەمەریکیەکە بە وەزیری پێشمەرگەیان راگەیاندووە کە ئەوان بۆ پارێزگاریکردن لە هەولێر شەوی رابردوو گورزێکی ئاسمانیان لە داعش داوە.( بەبێ ئەوەی بڵێن چۆن و لەکوێ و کەی ئەو گورزەیان وەشاندووە، رەنگە کۆمەکی لۆجستی فرۆکەکانی عێراقیان کردبێت).
هاوکات ئەو وەفدە سەربازییەی ئەمەریکا بە ناراستەوخۆ ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە کۆمەکی سەربازی ( چەک و تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکەن).
هەروەها ئەو وەفدە باسیان لەوە کردووە کە ئەمەریکا " ئامادەنییە بەهیچ جۆرێک هێزی سەربازی بنێریت لەسەر زەوی شەڕی چەکدارانی داعش بکەن".  
وابڕیاریشە پاش نیوەرٶی ئەمرۆ پەنتاگۆن بەفەرمی چۆنێتی وردکردنەوەی گوتارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەرۆک ئۆباما، بکات بە کردەوەو بەفەرمی چۆنێتی لێدانی بنکە سەربازیەکانی داعش رابگەیەنێت.    




PM:01:00:08/08/2014