زاخۆ.. ژمارەیەک بەرپرس دەگۆڕدرێن

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری زاخۆ دەگۆڕدرێن و سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆش ڕایدەگەیەنێت " لە قۆناغی یەکەمدا چواردە بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن و قۆناغی دیکەش بەڕێوەن".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاب، گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە "ئەو بەرنامەیەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانراوە دەستی پێ کردووە، ئەمڕۆ یەکەم گۆڕانکاری لە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ دەستی پێ کرد و لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکەی ئیدارەی زاخۆ دەگۆڕدرێن، لە قۆناغی یەکەمدا چواردە گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێن و بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکار دەبن، بێگومان قۆناغی دیکەیشی بەدوادا دێن.''

ناو براو دەشڵێت "گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەسەر چەند پێوەرێکە، لەوانەش کەسانی دەستپاک و لێھاتوو دابنرێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گۆڕانکارییەک بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ھاووڵاتیان

PM:03:33:02/08/2022