پێشنیازێک لە بارەگای بارزانییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٢، باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌، تاكه‌ رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفته‌كان، رێگه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كترقبووڵكردنه‌.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كەی بارەگای بارزانی بەم شێوەیەی لای خوارەوە هاتووە‌:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق، جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ، لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە.

 

بارەگای بارزانی

 

2ی ئابی 2022



PM:05:46:02/08/2022