لێدوانی عەلی حەمەساڵح لەسەر ئەو بەرپرسە باڵایانەی دراون بە دادگا


عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، لەو بەرپرسە پلە باڵایانەی دەوترێت دراون بە دادگا، بەڵام هیچ بەرپرسێكی باڵای پارتی و یەكێتییان تێدا نییە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندووە "دەستەی دەستپاكی، دەڵێ: دۆسیەی ٧٢ پلە باڵاو وەزیر دراون بەدادگا لەسەر گەندەڵی، شەش وەزیرو پەرلەمانتارێكی تێدایە".

ناوبراو دەڵێت "لوتكەی دەسەڵاتی حیزبی پارتی و یەكێتی نەدراون بەدادگا! لەكاتێكدا دۆسیە گەورەكانی گەندەڵی لە نەوت و خاڵی سنوری و زەوی لای ئەوانە!، هیچ وەزیرو پەرلەمانتارێك دادگایی نەكراوە".

هەروەها وتویەتی "پێشتر چەندین دۆسیەی گەندەڵی دارایی و سپیكردنەوەی چەك و قاچاخی و بواری نەوتمان داوە بەدادگا، بەڵام هیچ بەرپرسێكی باڵا دادگایی نەكرا!!".



PM:11:07:02/08/2022