بافڵ تاڵەبانی: پێشوازی لەدەستپێشخەرییەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی عێراق دەكەین


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی عیراق دەكەین و ئەركی هەموومانە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بكەین".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "دەبێت هەموومان پێكەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری كار بكەین، گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكەینە بنەمای كاركردن و چارەسەری كێشەكان. پێكەوە داهاتوویەكی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاكانمان بەدی بهێنین".

هەروەها دەڵێت "ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكات كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و دەربازكردنی عیراق لەو دۆخەی تێیكەوتووە".


بافڵ تاڵەبانی وتویەتی "داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەكان و هەوڵەكانیان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتردا بێت. هاوڵاتیانمان لە عیراق و هەرێمی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەركی هەموو لایەكمانە خزمەتیان بكەین".



PM:11:49:02/08/2022