رای سوننەكان لەسەر وتارەكەی سەدر ئاشكرابوو


خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی سوننەكان رایدەگەیەنێت، پشتیوانی وتارەكەی موقتەدا سەدر دەكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.  

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی سوننەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئێمە پشتگیری لە هەموو هەوڵە دڵسۆزەكان دەكەین بۆ رزگاركردنی عێراق و چارەسەركردنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی كە دەوڵەت و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی پەكخستووە".  

ناوبراو وتیشی "ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ناوەڕۆكی وتارەكەی موقتەدا سەدر ڕادەگەیەنین بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەپێی پێوەر و یاسای دادپەروەرانەی نوێ كە ڕێگە بە كێبڕكێی ڕاستەقینە بدات".  

موقتەدا سەدر لە وتارێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە، داوایكرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشی لەلایەنگرانی كرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواكانیان بەدی دێت.  



PM:11:18:03/08/2022