پێشبینی كەش و هەوای سبەی هەینی راگەیەنرا


كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور، سبەینێش زیاد بوونی خێرایی با ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێكی سوك كە كاریگەرییەكەی لە ناوچەكانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت و پلەی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە.  

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ 4- 8- 2022  

كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور .  

خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س  

ئاراستەی با / خۆرهەڵات .  

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو  .  

مەودای بینین / ( 8 - 10) كم  دەبێت .  

  

سبەی 5- 8- 2022  

كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با كە دەبێتە بەرز بونەوەی تۆزێكی سوك كاریگەریەكەی لە ناوچەكانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت .  

پلەكانی گەرما / بە نزیكەی 1 پلە بەرز دەبێتەوە لەگەڵ تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشو  .  

خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (15-25 )كم/س  

ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات .  

مەودای بینین /  ( ٧– ٩ ) كم دەبێت .  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :  

(هەولێر  : 45  ، سلێمانی : 44 ، دهۆك  : 44 ، كەركوك : 48 ، هەڵەبجە : 46  ،
سۆران  : 43  ، راپەرین : 45 ، گەرمیان: 50 ),



AM:11:02:04/08/2022