لێدوانی بەرپرسێكی باڵای پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق


فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كارێكی ئاسان نییە.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتارێكدا رایگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە، هەموو لایەنە عێراقییەكان چاویان لە دەستپێشخەرییەكەی بارزانییە بۆ هێوركردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێكەوتووە".  

ئەو لێدوانەی میرانی لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا جەختیكردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، سوربوونی رەوتەكەشی دوپاتكردەوە لەسەر بەردەوامی مانگرتنی لایەنگرانی تا داواكانیان جێبەجێ دەكرێت.    



PM:12:42:04/08/2022