هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ژمارەیەک خۆبەخشی نەوەی نوێ دەستگیر دەکەن
ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ژمارەیەک هەڵوسواڕوی نەوەی نوێ دەستگیر دەکەن کە لە نێوانیاندا وتەبێژی جوڵانەوەکە و کادیرێکی هەڵسوڕاو و چەند خۆبەخشێکی تێدایە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە هەریەک لە هیمداد شاهێن وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فاروق غەفور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و چەند خۆبەخشێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراون.
ماوەیەکە سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری داوە هاوشێوەی پارتی لە ناوچەکانی سلێمانی هیچ چالاکییەکی ناڕەزایی ئەنجام نەدرێت و هێزە ئەمنییەکان راسپێدراون کە هەڵسوڕاوانی ئەو چالاکیانە دەستگیر بکەن.
نەوەی نوێ بڕیاری داوە رۆژی شەممە کاتژمێر ٥ لەسەرتاسەری کوردستان بە پارێزگای سلێمانیشەوە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و دواکەوتنی مووچەی و پلە بەرزکردنەوەو چەند داواکارییەکی تر ئەنجام بدات.
PM:11:55:04/08/2022