کەشناسی: هەینی و شەممە گەرمترین رۆژی ئەم وەرزە دەبن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمرۆ هەینی  و سبەی شەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە.

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە بەردوامی.

هەروەها هاتووە، کاریگەریەکەی زیاد دەکات لە کاتەکانی ئێوارەدا . خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/س ئاراستەی با / باکوری ڕوژئاوا . پلەکانی گەرما / کە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 
مەودای بینین / ( ٨-١٠) کم دەبێت . سبەی شەممە کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایی کاتەکان . کاریگەری تۆزەکە زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای کرکووک و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم . 

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو. خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠ )کم/س ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات . مەودای بینین / ( ٦-٨) کم دەبێت
 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :٤٥ 
سلێمانی : ٤٣ 
دهۆک: ٤٤
 کەرکوک : ٤٦ 
هەڵەبجە : ٤٥ 
سۆران:٤٤ 
راپەرین:٤٤ 
گەرمیان: ٤٨ 



PM:12:01:05/08/2022