رەوتی سەدر لەبارەی سەردانى سەدر بۆ ماڵى سیستانى هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە، سەرکردەیەکى رەوتى سەدر رایگەیاند "موقتەدا سەدر لەلایەن عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانەوە پێشوازى لێکراوە و رێزى لێ گیراوە. "

جابر ئەلخەفاجی لە بڵاکراوەیەکدا رایگەیاندووە "مەرجەعیەت ڕێز لە موقتەدا سەدردەگرێت و پێشوازی لێدەکات، خەڵکیش خۆشیان دەوێت و دەیانەوێت، هەروەها سەبارەت بە گەندەڵەکان و دەرکراوەکان، هیچ دڵنەوایییەک بۆ ئێوە نییە".

موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ماڵى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان، بەمەبەستى بەشداریکردن لە مەراسیمى عاشورا

 

 



PM:04:00:06/08/2022