لە پارێزگای زیقار بەهۆی گەرماوە سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ یەک شەممە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پارێزگای زیقار بڕیاری دا سێ رۆژی دیکە لە دامودەزگا حکومییەکان بکاتە پشووی فەرمی

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق ڕایگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت"

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە كەرتی تەندروستی، پەروەردە و ئەمنی ناگرێتەوە.  

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما ٥٠ پلەی سیلیزی تێپەراندووە. 



AM:10:04:07/08/2022