نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی مریشك زیاتر دابەزی و لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەردا بە دوو هەزار و ٦٠٠ دینارە". 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێش جەژنی قوربان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە چوار هەزار و ٧٥٠ دینار و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ سێ هەزار و ٧٥٠ دینار، ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژیشە نرخەكەی زیاتر دابەزیووە و لە كێڵگەكان یەك كیلۆی بە دوو هەزار و ٦٠٠ دینار دەفرۆشرێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لەسەر خاوەن كێڵگەكان یەك كیلۆی سێ هەزار و ٢٥٠ دینار دەكەوێت و ئەگەر نەفرۆشرێن مرداردەبنەوە، بۆیە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە زەرەر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.


PM:01:48:07/08/2022