له‌شه‌ری ئێواره‌ی نێوان گه‌ریلاکان و چه‌کدارانی داعش، په‌یامنێری ئاژانسی فراتنیوز که‌ناوی ده‌نیز فراته و له‌هه‌ڕێم رووماڵی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد گیانی له‌ده‌ستدا.
فراتنیوز بڵاویکردۆته‌وه ده‌نیز فرات له ماوه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌و سێ رۆژه‌ی رابردوو "راستییه‌کانی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ رومالی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد و هه‌واڵه‌کانی به که‌ناڵی Stêrk TV, Med NUÇE, Ronahî و ئاژانسی هه‌واڵی فورات(ANF) راده‌گه‌یاند" .
ده‌نیز یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان بوو که شه‌ڕ و پێکدادان و به‌رخۆدانی له مه‌خمور بۆ رای گشتی راده‌گه‌یاند.