شەوی دووشەممە سێ بەرپرسی نەوەی نوێ كە هەوڵی خۆپیشاندانیی رۆژی شەممەیان دابوو ئازادكران و بڕیاریشە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەرپرسەكانی دیكەیان ئازاد بكرێن.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) شەوی دووشەممە هەریەك لە هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، تەها ئەحمەد و عومەر عەلی، بەرپرسانی ئەو جوڵانەوەیە ئازادكراون و ئەو بەرپرسانەی دیكەش كە ماون لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئازاد دەكرێن.
هەفتەی رابردوو نەوەی نوێ رایگەیاند كە رۆژی شەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكات، بەڵام پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندان و لە رۆژی خۆپیشاندانیشدا زۆربەی بەرپرسان و خۆبەخشانی جوڵانەوەكە دەستگیركران.