سیروان بارزانی هۆكاری داخستنی مەلەوانگەكەی ناوچەی بارزان ئاشكرا دەكات


سیروان بارزانی رایدەگەیەنێت، هۆكاری كۆنكرێتكردنی مەلەوانگەكەی ناوچەی بارزان بە بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا كرد و دەڵێت " لێكتێنەگەیشتنێك هەبووە لەو بارەیەوە و بە بڕیاری بارزانی داخراوە".    

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخمور بە (رووداو)ی راگەیاندووە "مەلەوانگەی هۆتێل روبار لەلایەن ئەوانەوە كراوەتەوە و ئیدارەیەك بەڕێوەی دەبات، لێكتێنەگەیشتنێك هەبووە لەو بارەیەوە و بە بڕیاری بارزانی داخراوە".  

ناوبراو رونیكردەوە "كاتی هاتنەوەی روفاتی ئەنفالكراوانی بارزانییەكان هەندێ ئافرەت كە پێدەچێت بیانی بووبن چونە مەلەیان كردووە بە مایۆ و جلی مەلەوە، خانەوادەی روفاتەكانیش چوونەتە لای بارزانی و گلەییان كردبوو كە ئەوان لە پرسەدان و ئەو كارە ناگونجێت لەگەڵ كلتوری ئەوان و پێیان خۆش نییە".  

سیروان بارزانی وتیشی "لەرێگەی قایمقامەوە خەبەریان ناردووە كە نابێت دووبارە بێتەوە، ئیدارەش وا تێگەیشتبوون كە باسی داخستن نییە، دوبارە ئەو رۆژە كچێكی عەرەب چووە مەلەی كردووە و ئەوانیش وێنەیان گرتووە و ناردویان بۆ بارزانی، ئەویش بڕیاری داخستنی داوە".  

  



PM:09:01:10/08/2022