پارتی لەسەر بارگرژی لەگەڵ یەكێتی هاتە دەنگ


پارتی دروستبوونی گرژی لەگەڵ یەكێتی رەتدەكاتەوە لەكۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردن.  

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، هێشتا یەك دوو خاڵی ناكۆك لەبارەی هەڵبژاردن پێویستی بە چارەسەرە، سەبارەت بە دروستبوونی گرژی لەنێوان پارتی و یەكێتی وتی "گفتوگۆكان بەرزی و نزمییان تێدەكەوێت، ئەوەش سرووشتییە بەتایبەتی لە گفتوگۆی نێوان ئەو لایەنانەی بۆچوونی جیاوازیان هەیە".  

مەحمود محەمەد روونیكردەوە "ئێمەركابەری یەكترین، هەرچەندە بەیەكەوە كاردەكەین، رەنگە لەسەر ئەو بۆچوونانەی هەیانە، هەندێكجار توند بن و هەندێكجاریش هێورتر بن".  

 هەروەها وتیشی "لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی لێكتێگیشتنی باش هەبووە و لەكۆبوونەوەی داهاتووشدا بڕیار لەسەر پرسی هەڵبژاردن دەدرێت".  

لەبارەی ئەوەی دەوترێت كە گوایە بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا هەڕەشەی كشانەوەی یەكێتی لەحكومەت كردبێت، مەحمود محەمەد وتی "كۆبوونەوەكە پەیوەندی بە پرسی كەموكوڕییەكانی حكومەتەوە نەبوو، بۆیە لەوێ باسی ئەو پرسە نەكرا".  



PM:10:06:10/08/2022