"بە دوو جۆر غەدر لە کورد دەکرێت و ھەوڵی دەرکردنیان دەدرێت"

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند "لە سنووری خانەقین بە دوو جۆر غەدر لە کورد دەکرێت و ھەوڵی دەرکردنیان دەدرێت".

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..

ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "قەرەتەپە و جەبارە و تا دەچێتە حەوزی حەمرین بەگشتی بەشێکی زۆری جووتیاران چۆڵیان کردووە نەک ھەر ئەوە بگرە تا کەلاریش ھاتووە و شێخ باوەش چۆڵ کراوە، ئەوەش لەبەر دوو ھۆکارە، یەکەم فشارێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن سوپا و حەشدی شەعبی بەناوی بەرگریکردن لە جووتیارانی عەرەب و کوردیش بێ دەسەڵاتە ئەمە بەڕۆژە و بەشەویش بەناوی داعش ھەڕەشەیان لێ دەکرێت و تەقەیان لێ دەکرێت و بۆمبیان بۆ دادەنرێتەوە و خەڵک دەکوژن و ھاوکات کەمبوونەوەی ئاویش بووەتە ھۆکارێکی دیکە ". 

 

  هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشدەکات لە سنووری قەرەتەپە و جەبارە تا دەگاتە جەلەولا ١٥ گوند مەترسی چۆڵکردنیان لەسەر ھەیە بەھۆی ئەوەی ئێستا تووشی کەمئاویەکی زۆر بوونەتەوە.

وتیشی "خەڵک ماڵی خۆی جێھێشتووە و تەنھا بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە و تا ئێستاش ھیچ چارەسەریان بۆ نەکراوە و تەنھا بەتەنکەر ئاویان بۆ دەبردرێت لە گەرمیان ئەوەش چارەسەر نیە، چونکە کێشەی کشتووکاڵ و ئاژەڵداری ئەوان چارەسەر ناکات، بۆیە دۆخی ناوچەکە زۆر خراپە و مەترسیەکی گەورە لەسەر کوردی خانەقین بەگشتی ھەیە".

 

 



PM:05:11:13/08/2022