لەبارەی ڕاگرتنی مووچە لە ساڵی نوێدا ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێکنەهێنانی حکومەت و نەبوونی یاسای بودجە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات".   
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند" لە ئەگەری پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و نەبوونی بودجە بە پێی یاسای خەرجکردنی ١٢/١ی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبین و هیچ دەقێک نییە ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەوە بکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو حاڵەتەکاندا مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، چونکە ئەوە پەیوەست نییە بە پەسەندکردنی بودجە. 

جەمال کۆچەر ڕوونیشیکردەوە، پێویستە لەم مانگەدا حکومەت بودجەی ساڵی (٢٠٢٣) ڕەوانەی پەرلەمان بکات، هەرچەندە دۆخەكە قورسە، بەڵام رەنگە بەم نزیكانە پێشكەوتنێك رووبدات، بەو پێیەی بارودۆخی عێراق لە هەر كاتێكدا دەگۆڕێت.  


PM:06:56:15/08/2022