لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لە باڵەکایەتی ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند" ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان  لەسەر ڕێگه‌ی گشتی هامڵتۆن لە نێوان شارۆچکەی سۆران و شارۆچکەی چۆمان لە نزیک پردی حافیز، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و هۆندا ئەله‌نترا رویدا". 

هاتووچۆی سۆران راشیگەیاند: لە ڕووداوەکەدا کەسێک بەناوی (حلیم عەبدوڵا کەوەتی) تەمەنی ٦٧ ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


AM:12:15:16/08/2022