"داعش لە نزیک چیای شنگالەوە هێرش دەکات، ئەمەریکا بۆردومانی دەکات"

چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر دوو مەزاری ئێزیدیەکان لە رۆژئاوای باشوری چیای شەنگال بەناوی (ئامەدین و شێخ مادین)، هێزێکی پێشمەرگەش بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوەو فرۆکەکانی جەنگییەکانی ئەمریکاش ناو بەناو ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا چەند پێشمەرگەیەک رودانی ئەو شەڕەیان بۆ رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی نیۆرک تایمی  ئەمەریکی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و پەیوەندیی  کراوە بە ئەمریکییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکانی چەکدارانی داعش، هاوکات پێشمەرگەکان پەیوەندییان کردووە بۆ ئەوەی کۆمەکی سەربازییان پێ بگات.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە ئەو شوێنەی کە داعش هێرشی بۆ کردووە دوورە لەو رێرەوەی کە ئاوارەکانی لێدەگوێزرێتەوە، ئاوارەکان لەباکوری رۆژئاوای چیاکەوە دەگویزرێنەوە، بەڵام ئەم هێزەی پێشمەرگە دەیەوێت بەر لەو هێرشەی داعش بگرێت کە روویان کردۆتە ئەو دوو مەزارە. 



PM:08:41:09/08/2014