ڕاهێنەری،مانچستەریونایتد رازی بوو


راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد تین هاگ، رازی بووە رۆناڵدۆ لە یانەکە بڕوات لە گواستنەوەکامی ئەم ئەم،هاوینەی ئێستا.

رۆژنامەی تێلگرافی بریتانی رایگەیاندووە،ئەگەر یونایتد لەگەڵ هێرشبەرێک بگات بە رێککەوتن و رۆناڵدۆش یانەیەک بدۆزێتەوە،یانەکە لاری نیە لە چونی ئەستێرەکەی.


لەم دواییانەدا دەنگۆی رۆناڵدۆ بۆ رۆیشتن و خراپی شێوازی هەلسوکەوتی رۆناڵدۆ لە ژووری یاریزانان زیاتر بووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی وەرزشی تیپەکە هەیە.
 

  یانە ئینگلیزییەکە چاوەڕێی هەڵوێستی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەرە لەسەر ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ ئەگەر سوودی هەبێت بۆ پڕۆژەی تۆپی پێی تیپی یەکەم کە لە داهاتوودا دەچێتە پێشەوە.

 جێگەی سەرنجە ڕۆناڵدۆ لە هاوینی 2021 بە تەنها 15 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد.


PM:08:26:16/08/2022