دادگای فیدراڵی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی دواخست

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بۆ رۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ دواخست.

دادگاى فیدراڵى عێراق ڕایگەیاند" لە دانیشتنى ئەمڕۆدا بڕیاریاردرا وادەی بڕیاردان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژى ٣٠ ى ئەم مانگە دوابخرێت".

پێشتر موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەختەی کردبوو.


PM:01:40:17/08/2022