ئەمڕۆ چوار شەممە، ١٧
ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دووکان ئاشکرایکرد، بەهۆی دروستبوونی
کێشەیەکەوە لە دانا غاز، بەشی کۆنتڕۆڵ ناچاربووە بە بڕینی کارەبای زۆربەی
ناوچەکانی سلێمانی.
بەڕیوەبەرایەتی بەشی
دابەشکردنی کارەبای دووکان ئەوەشی ڕاگەیاند " هاوڵاتییان ئاگادار دەکەین
بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە دانا غاز و کوژانەوەی گشتی کارەبا، بەرهەمهێنانی
کارەبا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە".
وتیشی " لەبەر
ئەو هۆکارەی ئاماژەی پێکراوە، بەشی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ناچاربووە بە
بڕینی کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سنووری سلێمانی".